بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵێکی چوار ساڵی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە کە کۆچی دوایی کردووە بووە هۆی گریانی ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهاندا.
جێسیکا ویلان ناوی ئەو منداڵەیە کە باوکی وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "به داخه‌وه ده‌ڵێم جێسيكاى بچووكمان كاتژمێر 07:00ى ئه‌م به‌يانييه كۆچى دواييكرد".
ئاندی باوکی جێسیکا وێنەیەکی منداڵەکەی بڵاوکردەوە كه جێسیکا به هۆى ئازاره‌وه ده‌گريێت و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى 20 هه‌زار پاوەند ته‌نيا له دوو رۆژدا كۆبكرێنه‌وه بۆ تێچووى چاره‌سه‌رى جێسيكا.
دواى كۆكردنه‌وه‌ى 97 هه‌زار پاوەند بۆی ئەو منداڵە گیانی لەدەستدا.
دايك و باوكى جێسيكا وتیان ئه‌و پاره‌يه‌ى كۆكراوه‌ته‌وه ده‌يبه‌خشن به سندووقى پشتيوانى له توێژينه‌وه زانستييهكانى بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه جۆره‌كانى شێرپه‌نجه كه تووشى منداڵان ده‌بن.