هونەرمەندی کۆمیدی، حەمکۆ ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەی کورسی سەرۆکایەتی هەرێم لە بارزانی وەربگرێت.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، حەمکۆ ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بارزانی لە دواین ڕاگەیەندراویدا داوایکرد بە شێوەیەکی کاتی لایەنەکان ڕێکبکەون و کەسێک لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا دابنێن.
حەمکۆ نوسیویەتی " ئامادەم پۆستەکەی بارزانی وەربگرم !...،بە هەزارەها پیاو دەڵێت مەسعود بارزانی لا بچیت، بەڵام یەك پیاوم نەدیت داوای کورسیەکەی بکات ،لە بەر ئەوەی چاك دەزانن ئەو کورسیە پڕ بوە لە ڤایرۆسی گەندەڵی و ڕێبازی بازرگانی و مافیاتی و کێشەی ناوەخۆ و ئیقلیمی و جیهانی و قەیرانی یاسایی و دارایی کەس غیرەتی ئەوە ناکات ئەو بەرپرسیارەتیە وەربگریت لە کۆتاییدا دەڵێم لە بەر ئەوەی پیاو نیە کورسیەکەت وەربگریت بارزانی من ئامادەم بێمە شوێنت خۆم ئەو کورسیەکەت وەربگرم و هەرێمی کوردستان بیکەم بە ئیمبراتۆریەتی حەمکۆ!".