ئەو تاوانبارەی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی تیرۆرکردو دادگا حوکمی هەمیشەیی بۆ دەرکرد، هاوسەرەکەشی لێی جیابوەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگاوە بە سپی راگەیاند " ئەو تاوانبارەی کاوە گەرمیانی تیرۆرکرد، چەند مانگێکە ژنەکەی لە دادگا داوای جیابوونەوەی لێکردووەو لە رۆژانی رابردودا ئەو کەیسە کۆتایی هەتاوەو بەفەرمی ژنەکە لا توانبارەکە جیابۆتەوە".
شەوی ٥/١٢/٢٠١٣ رۆژنامەنووسی دیار و ئازادی ناوچەی گەرمیان، کاوە گەرمیانی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا شەهیدکراو، ئەو تاوانە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.
کاوە گەرمیانی خاوەنی مناڵێکە بەناوی "ئامەد"ەوە ئێستا تەمەنی سێ ساڵ زیاترە.