ئەحمەد تورک: بە ئابڕووەوە ژیاوم و لەمەودواش ئابـڕووی خۆم دەپارێزم

‌فۆتۆ .. ئەرشیف تورک و دەمرتاش دوای خۆپیشاندانێک لەگەڵ خەڵکدا دژی سیاسەتی ئاکەپە
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین، لە رێگای پارێزەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤەوە (ÎHD) پەیامێکی نارد و رایگەیاند "تاکو ئێستا بەئابـڕووەوە ژیاوم و لەمەودواش ئابـڕووی خۆم دەپارێزم".
 
ئەحمەد تورک پاش ئەوەی بـڕیاری بەندکردنی درا، رەوانەی زیندانی سیلیڤریی ئەستەنبۆل کرا، زەینەب جەرەن بۆزتۆپارک، شوعلە رەجەب ئۆغڵو و ئارزو کایائۆغڵو، ئەندامانی پلاتفۆرمی مافناسانی ئازادیخواز و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە زیندان چاویان بە ئەحمەد تورک کەوتووە.
 
ئەحمەد تورک لە رێگای پارێزەرانەوە وەک رۆژنیوز بڵاویکردۆتەوە، پەیامێکی ناردووە و رایگەیاندووە "تاکو ئێستا بەئابــڕووەوە ژیاوم و لەمەودواش ئابـڕووی خۆم دەپارێزم".

ئەو پارێزەرانە هەروەها راشیانگەیاندووە، کە سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی دەبەپە، نورسەل ئایدۆغان و نیهات ئاکدۆغان، پەرلەمانتارانی هەدەپە و بەکر کایا، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی وان لە هەمان زیندان راگیراون.



AM:11:12:26/11/2016