ئەگەرچی مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر توندن،
بەڵام بە پێچەوانەی ئەو یاساینەوە ژیانی منداڵانی دەوڵەمەندی ئێران زۆر جیاوازە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە
" كچ و كوڕانی دەوڵەمەندی تاران بە جلی رۆژئاوایی و تەواو پێچەوانەی كولتووری
كۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەلەوانگەی تایبەت و باخچە ڕازێنراوەكانی نێو كۆشك و تەلارەكانیان
بە جلی نیمچەڕووتەوە وێنەكانیان لەم ئەكاونتە بڵاو دەكەنەوە.".
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە پەیجێکی ئینستاگرام
بەردەوام وێنەکان بڵاودەکاتەوە کە خەریكی كێشانی نێرگەلە و خواردنەوەی شامپانیا و بە
تەواوی لە جیهانێكی تر دەژین كە 100% پێچەوانەی دەرەوەی كۆشكی دەوڵەمەندەكانە.
ڕۆژانەمەکە جەخت دەکاتەوە كە ئەمە ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرە و لە تارانی پایتەختی
ئێران ئەم دیمەنانەش هەن كە تەواو پێچەوانەی سیاسەت و یاسای كۆماری ئیسلامیی ئێرانە.