ڤیدیۆ...شەزا لەكاتی منداڵبووندا ببینە

خانمە هونەرمەندی ناسراوی عێراقی شەزا حەسون كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.

شەزا حەسون لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی بوتوبەوە كلیپی گۆرانی (یخبل) بڵاودەكاتەوە، كە یەكێكە لە تراكەكانی دواین لەئەلبومی كە لە سەرەتای ئەمساڵدا  بەناوی شەزا حەسون 2016 بڵاویكردەوە و لە شەش تراك پێكهاتبوو.

كلیپەكە پێنج مانگ پێش ئێستا لە لوبنان وێنە گیراوە و فادی حەداد كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، چیرۆكی كلیپەكەش كۆمیدییە و باس لە پەیوەندی خۆشەویستی كچ و كوڕیچك دەكات كە بە هاوسەرگیری كۆتایی دێت، لە كلیپەكەشدا شەزا بەشێوەیەكی كۆمیدی لە نەخۆشخانە منداڵی دەبێت، بەهۆی ئەو دیمەنەشەوە ڕەخنەی زۆری لێگیراوە.

لە كلیپەكەدا ئەو خانمە هونەرمەندە بە چەند ستایلێكی سەیر و سەرنجڕاكێشەوە دەردەكەوێت كە دیارترینیان دەركەوتنێتی بە قژی سەوزەوە.



PM:04:25:27/11/2016