بارزانی‌و عومەر بەشیر بۆ پێشبڕکێی فڕۆکەوانی سەردانی ئیماراتیان کردووە

ئاژانسی هەواڵی فەرمی (وام ) ئاشکرای کرد مەسعود بارزانی " سەرۆکی " هەرێمی کوردستانی عێراق و عومەر بەشیر سەرۆکی سودان سەردانی وڵاتی ئیماراتیان کردووە بۆ ئامادە بوون لە چالاکییەکانی پێشبڕكێی فڕۆكەوانی  و ئۆتۆمبیلی گراند پریكس.

لە بەشێكی تری هەواڵەكە ئاژانسەكە باسی لەوەكردووە، لە دیدارەكە بەرپرسە ئیماراتییەكە پەیوەندییەكانی ئیماراتی لەگەڵ ئەو دوو سەرۆكە تاوتوێ‌ كردووە.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 25ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی بە سەردانێك كوردستانی بەرەو ئیمارات جێهێشتووە و بڕیارە سەردانەكەی چەندە ڕۆژێك بخایەنێت.



PM:08:32:28/11/2016