بە وێنە .. هۆتێلێک میوانەکانی لە نێوان دوو ولآتدا ژیان بەسەردەبەن

هۆتێلێک کە میوانان تیایدا دەمێننەوە، هاولآتیەکان دەچنە هەردوو ولآتی سویسراو فەرەنسااو ژورەکانی بەشێوەیەک دروستکراوە بەسەر سنوری هەردوو ولآتدا دابەشبووە.

ئەو هۆتێلە ناوی "ئەربێزە" دەکەوێتە شارۆچکەی " لاکور" دەکەوێتە نێوان فەرەنساو سویسرا، هۆتیلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە کە ژوورو چێشتخانەو بارەکانی و بگرە جێگای نوستنی دووکەسیشی دەبێت بەدوو بەشەوە، بەشێکیان لە سویسراو بەشێکیان لە فەرەنسایە، میوانێک دەتوانێت لە فەرنساوە بچیتە سویسرا.

هۆتێلەکە دوو ئەستێرە و بچوکە، بەپێی رێکەوتنێک کە لەساڵی ١٨٦٢ دا لە نێوان فەرەنساو سویسرا ئەنجامدراوە تیایدا هاتووە کە نابێت ئەو خانوانە بروخێنرێت کە لەنێوان هەردوولادایە، ئەم هۆتێلەش لەو دەمەوە دەکەوێتە نێوان ئەو دوو سنورەوە.




PM:10:06:28/11/2016