پەیامنیری سپی میدیا ئاشکرایکرد کە سەرەڕای
ڕێگرییەکان، بۆ کۆتایی پێهێنان بە خۆپیشاندان و شکاندنی بایکۆت، مامۆستایان لە
سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ئێستادا خۆپیشاندانەکە بەرفراوا دەبێت.
پەیامنێری سلێمانی لە نزیک پەروەردەی سلێمانی
ڕایگەیاند "ئەگەرچی فشارێکی زۆر کراوە و هێزێکی زۆری ئاسایش بڵاوەی پێکراوە،
بەڵام لە ئێستادا پۆل پۆل مامۆستایان دەچنە نێو خۆپیشاندەراەوە و خۆپیشاندانەکە
بەرفراوان دەبێت".
مامۆستایانی ناڕازیش ڕایانگەیاند نەوشیروان حەمە
غەریب کارگری لقی سلمانی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان و ٥ ێەندامی ئەنجومەنی نارازی
دەستگیرکراون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.