میترۆ: روژنامەنوسێكی دیكه چوە كاروانی شەهیدانی قەڵەم

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی رۆژنامەنووسان تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسی شوکری ئامێدی مەحکوم دەکات و دەڵێت" روژنامەنوسیكی دیكه چوە كاروانی شەهیدانی قەڵەم".

لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، سنتەری میترۆ لەسەر تیرۆرکردنی وەدات داوا دەکات " كەیسی تیرۆر كردنی رۆژنامەنوس شوكری ئزەینەدین وەك كەیسی تیرۆركردنی شەهیدانی قەڵەم سۆران مامە حەمە، عەبدالستار تاهر شەریف،سەردەشت عوسمان وكاوەگەرمیانی و ودات حسین بكەرانی شوكری ئامێدی بە بێ سزا دەربازیان نەبێت".


روژنامەنوسێكی دیكه چوە كاروانی شەهیدانی قەڵەم

1ی دیسەمبەری 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان بەتوندی ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنوس شوكری ئامێدی ، پەیامنێری كەناڵی كەی ئێن ئێن دەكات و داواش دەكات بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەست پێبكات، هۆكاری تاوانەكەی بۆ رای گشتی و خانەوادەكەی بڵاو بكرێتەوە، بكەرانی ئەم تاوانە بە سزای خۆیان بگەن.

دوانیوەرۆی ئەمرۆ شوكری ئامێدی دوای بێسەروشوێن بوونی بۆ ماوەی چوار رۆژ، ئەم مشەو تەرمەكەی لە گوندێكی نزیك ئامێدی بە كوژراوی دۆزرایەوە.

بڕیار نامیق بەرێوبەری تۆڕی پەیامنێران لە كەناڵی كەی ئێن ئێن بە میترۆی راگەیاند "دوای چوار رۆژ لە بێسەرو شوێن كردنی شوكری زەینەدین كامێرامان و پەیامنێر لە گوندێكی نزیك ئامێدی تەرمەكەی بە تیرۆركراوی دەدۆزنەوە"

هاوكات رائید هێمن ئەتروشی بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك به توِری میدیای روداو راگەیاندوە" ئەوكەسە لە گوندێك دۆزراوەتەوە كە هیچ كەسێك لەو شوێنە ناژیت، لەگەڵ هاورێیەكی چونەتە ئەوشوێنە پێدەچێت بەمەبەستی راوكردن چوبن و دواتر لەرێگەی هاورێكەیەوە زانراوە كە كوژراوە".

شوكری زەینەدین لەدایكبوی ساڵی 1976 ، خێزاندارە و خاوەنی نۆ منداڵ، بەپێی راگەیەندراوەكەی كەناڵی كەی ئێن ئێن ئەم رۆژنامەنوسەیان ماوەی چوار رۆژبووە بێسەروشوێن بووە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان بەتوندی ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنوس شوكری ئامێدی ، پەیامنێرو كامێرامانی كەناڵی كەی ئێن ئێن دەكات و داوا دەكەین بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەست پێبكات، هۆكاری تاوانەكەی بۆ رای گشتی بڵاو بكرێتەوەو بكەرانی ئەم تاوانە بە سزای خۆیان بگەن، وە كەیسی تیرۆر كردنی رۆژنامەنوس شوكری ئزەینەدین وەك كەیسی تیرۆركردنی شەهیدانی قەڵەم سۆران مامە حەمە، عەبدالستار تاهر شەریف،سەردەشت عوسمان وكاوەگەرمیانی و ودات حسین بكەرانی شوكری ئامێدی بە بێ سزا دەربازیان نەبێت.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.



PM:12:15:02/12/2016