مالکی ڕەخنە لە عەبادی دەگرێت

 نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆمار و ڕەخنەی توندی لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت و ڕایگەیاند عەبادی سوورنییە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خواستەکانی حکومەتی هەرێم

 

مالکی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ دا ڕایگەیاندووە "عەبادی سور نییە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تورکیا و خواستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و موقتەدا سەدر، کە لەمانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵدا لایەنگرانی چونە ناوچەی سەوزی بەغدا و خەریک بوو کۆتایی بهێنن بە حکومەت بهێنن".

مالکی سەبارەت بە گۆڕینی عەبادی دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ ڕایگەیاندووە کە عێراقییەکان گۆڕانکارییان دەوێت و وتوشییەتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، هەوڵی گەڕانەوە نادات بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.



PM:08:02:03/12/2016