خانمە هونەرمەند دەشنێ موراد نوێترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆی كلیپ بڵاودەكاتەوە.
دەشنێ موراد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ئازاد بە بڵاودەكاتەوە كە بە زمانەكانی كوردی و ئینگلیزی وتووێتی و تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن خۆیەوە نوسراوە كاری ڕیكۆرد و میوزیكی بەرهەمەكەش لە نەرویژ ئەنجامدراوە.
ئەو هونەرمەندە سێ ساڵە هیچ بەرهەمێكی نییە، ئەم كارەش جیاوازە لەوانەی پێشووی و بە ئەنیمەیشن بەرهەمهێنراوە، ئاماژە بەوەش دەكات بەشێكی كلیپەكە باس لەژیانی خۆی دەكات.