بە ڤیدیۆ..دەستلەکارکێشانەوەی دڵشاد عومەر
هێرشدەکاتە سەر ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەخیانەت تۆمەتباریان دەکات

بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی سلێمانی، دڵشاد عومەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆکاری دەستلەکاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.  

لەو راگەیاندراوەدا کە لەبەردەم رۆژنامەنووساندا خوێندیەوە، دڵشاد عومەر هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوە ئاشکرا کرد و، وتی:

- ئەم دۆخەی حکومەت سەپاندی و دروستیکرد بە کەمکردنەوەو نەدانی مووچەی مامۆستایان لە کاتی خۆیدا.

- نەبوونی سانسۆر لەسەر میدیاو موزایەدەی سیاسی و خۆ بە پاڵەوان کردن و داکۆکی نەکردن لە کەسانی پاکی حکومەت.

- ململانێی حیزبی و نەبوونی یەک هەڵوێستی و راستگۆنەبوونی حیزبەکان و بە دوو ئاراستە کارکردن و فرە هەڵوێستی.

- نەبوونی زمانی گفتوگۆ و لەیەک گەیشتن و بلآوبوونەوەی ناوزڕاندن لەمیدیاکان و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان.

- هەندێک بەرپرسی حیزبی و ئەندام پەرلەمانی ئێستا و خانەنشین کراو هاتوون ئەسپی خۆیان تاودەدەن خەڵک هاندەدەن بۆ لەباربردنی پرۆسەی خوێندن. ئەمەش ئەوپەڕی خیانەتە بەرامبەر خاک و نیشتمان ئەگەر هەمان هەڵوێستیان هەبوایە بەرامبەر وەگەڕخستنەوەی پەرلەمان و ئاشتەوایی، ئەوا هەڵوێستێکی ترم لەو بوارەدا دەبوو.

دلشاد عومەر کە ساڵ و نیوێکە لەو پۆستەدایە، پالانی خۆشی ئاشکرا کرد کە لەبەرنامەیدا بووە هەنگاوی بۆ بنێت.

 



PM:12:43:06/12/2016