لای خانمان چی لە سێکس پەسەندترە؟

خانمان پێیان باشە پێش کاری سەرجێی لە کەشێکی ئارامدا ژەمێک خۆش خواردن بخۆن، بەڵام پیاوان هەرزوو ئارەزوویان لای سێکسە.

توێژینەوەکە لەلایەن دوو کۆمپانیای جیهانی بەناوبانگ (Havas Worldwide ، Probe international market) و چەند پڕۆفیسۆرێکەوە لەسەر 12 هەزار خانم و پیاو لە چەندین وڵاتی جیهان ئەنجامدرا، دواجار دەرکەوت لە %42 خانمان ئێوارە خوانەکەیان هەڵبژارد و %74 پیاوانیش پەیوەندی سێکسیان پێ باشتر بوو وەک لە ئێوارە خوانەکە.

ئەم ئەنجامە کەمێک بۆ زانایان جێی سەرسوڕمان بوو بۆیە هەوڵیاندا هۆکارەکانی بزانن، لەکۆتایدا ئاشکرایان کرد کە ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی پێویستی بە وزە و توانا هەیە لەڕووی جەسەدیەوە، هەر بۆیە خانمان ئارەزووی پشوو دەکەن و خوانێکی ئارام هەڵدەبژێرن وەک لەوەی ماندووبن و وزەیەکی زۆر بەکاربەرن لەو کاتەدا.



PM:12:48:07/12/2016