بەوێنە.. لیوناردو دی کابریو خۆی لە کچەکەی ترامپ نزیکدەکاتەوە

ئەستێری هۆلیود لیوناردو دی کابریو دیاری پێشکەشی کچەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، ئیڤانکا ترامپ دەکات بە مەبەستی لێکنزیکبوونەوەی.

میدیا ئەمەریکیەکان بڵاویان کردەوە دی کابریو ئامانجی خۆی هەیە لەم نزیکبوونەوەیەو فیمێکی دۆکۆمێنتاری نوێی خۆی بەناوی  Before The Flood پێشەکش کردووە کە تایبەتە بۆ ئەو گۆڕانکاریە خراپانەی بەسەر ژینگەدا هاتووە.

دی کابریو پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئۆباما هەبوو بەتایبەتی لە بواری ژینگەو کەشو هەوادا، هاوکات دەیەوێت لە ڕێگای ئیڤانکای کچیەوە پەیوەندیەکی باش لەگەڵ ترامپدا دروستبکات، لە کاتێکدا دەنگوباسی ئەوە هەیە ئیڤانکا ببێتە باڵوێز بۆ کاروباری ژینگە.



PM:04:54:08/12/2016