بە وێنە.. چەند کچێک بە نیمچە ڕووتی هەڵمەتێکیان ڕاگەیاند

هەمیشە ئەو خانمانەی کێشێکی گونجاو و لاوازیان هەیە، لە ڕیکلام و مۆدێلەکاندا نیشان  دەدرێن، ئەمەش وایکردووە خانمانی کێش مامناوەند و لاواز لای پیاوان سەرنج ڕاکێشتر بن و ئەوان بە جوانتر بزانرێن، بەڵام خانمانی قەڵەو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە نمایشکردنی جەستەیان دەڵێن "جوانی تەنها ڕەنگ و شکڵ نییە".
"ئەو کاتەی لە قوتابخانە بووم جەستەیەکی ڕەشیقم هەبوو، بۆیە ئێستا باش دەزانم کە چۆن سەیردەکرێیت گەر خاوەنی جەستەیەکی ڕەشیق بیت" سلڤینا دانکەری ٣١ ساڵ ئەو خانمەیە کە ئێستا کێشی ٤٠ کیلۆگرام لە کێشی ئاسایی خۆی زیاترە، بەڵام ئەو لە کێشی خۆی ڕازییە.
سلڤینا دەڵێت "من لە کێشی خۆم ڕازیم، گەر کێشت دە کیلۆیەک یان زیاتر زیاتر بێت، کێش پێوەر نییە بۆ ئەوەی کە من مرۆڤم".
لە ئێستادا هەشت لە هاوڕێکانی سلڤینا بە هاشتاگی #Bodylove هەڵمەتێکیان پێکهێناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەیانەوێت نیشانی بدەن کە ئەوانیش هێشتا جوانن.
ئەو هەشت خانمە بە نیمچە ڕووتی چونەتە ناوەندی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و تەنها بە جلی ژێرەوە  کە پێکدێت لە ستیانێک و دەرپێکورتێکی ڕەش وێنەیان گرتووە، ئەوان باس لەوە دەکەن کە دەبێت ئەو هەڵمەتە فراوانتر بکرێت، بەڵام بەو مەرجەی بە هەمانشێوە جلی ژێرەوەی ڕەنگی ڕەش بپۆشن.
ئەو خانمانە پێداگری دەکەن و پەیامەکەیان ئەوەیە کە ئەوان جوانن و ئەوە هەندێک کۆمپانیا و جێگای دیکەن پێوەرەکانی جوانییان داناوە گەرنا جوانی پێوەرێکی دیاریکراوی نییە.
سەرچاوە: ئاژانسی دۆچەڤێلای ئەڵمانی


PM:07:23:08/12/2016