ئەحمەد حاجی رەشید: عێراق بە مەرج پارە رەوانەی هەرێم دەکات

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند" حكومەتی عێراق بەو مەرجە پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەگەر بۆ موچەی فەرمانبەران خەرج بكرێت، ئەگەر نا ئامادە نابێت یەك دینار رەوانە بكات".

ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سپی راگەیاند"  پێویستە پەرلەمانتاران چاودێری حكومەتی هەرێم بكەن، بۆئەوەی بزانرێت ئایا ئەو پارەیەی لەبەغداوە رەوانە دەكرێت، بۆ موچەی فەرمانبەران خەرج دەكرێت یان نا".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت"ئەگەر حكومەتی عیراق بزانێت هەرێمی كوردستان ئەو پارەیەی بۆی رەوانە دەكرێت، نایدات بەموچە، یەك دینار رەوانە ناكات، چونكە ئەوە بەیاسا پابەند كراوەو بەگوێرەی ئەو یاسایەش مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات "مەرجی پابەندبوونی یەكەم لەلایەن هەرێمی كوردستانەوەیە نەك حكومەتی فیدراڵ، بۆیە دەبێت سەرەتا هەرێم نەوتەكەی رادەست بكات، پاشان بەغدا پارە رەوانەی هەرێم دەكات".



PM:03:02:09/12/2016