کچە کوردێک کە لە بواری جوانکاریدا کاردەکات بە جوانییەکەی ڕکابەری
کچانی جیهان دەکات و میدیا عەرەبی و ئەمریکیییەکان باسی دەکەن.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە :"(شکوڤە فەرهاد) کچێکی دیکەی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە و جگە
لەوە کە بسپۆرێکی جوانکارییە، بەڵام شۆخ و شەنگیەکەی و جوانیە سیحراوییەکەی لە
میدیاکانی عەرەبی دەنگی دایەوە، و وێنەکانی لە بەرنامەی ( ET ) ی کەناڵی (MBC) سعودیش بڵاوبووتەوە بەهەمان شێووە لە گۆڤاری (جمیلة) ی
لوبنانی و لە گوڤاری (ELE) ی ئەمریکی"
ماڵپەڕەکە نوسیوییەتی "شکوڤە لە ئینستاگرام
هەزارەها هەواداری هەیە، و هاوسەرگیری کردووە و بەردەوام وێنەی هاوسەرەکەی
بڵاودەکاتەوە و لە وڵاتی ئەڵمانیا دادەنیشێت و خەریکە دەبێتە یەکێک لەناوە
ناسراوەکانی ناو بواری مۆدە و فاشیۆن و جوانکاری".