وا بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر وڵاتانی بەرهەمێنی نەوتی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوە لە ڤیەنا کۆببنەوە، هاوکات نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوەوە.
ئاژانسەکانی رایانگەیاند " نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٥٤،٣٦ $ پەنجاو چوار دۆلارو ٣٦ سەنت".
وەک راگەیاندرا " نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بۆ ٥١،٣٦ $ پەنجاو یەک دۆلارو سی شەش سەنت".
ئەمڕۆ ١٢/١٠ وڵاتانی ئەندامانی ئۆپیك لهگهڵ وڵاتانی دهرهوهی رێكخراوهكه له ڤیهننا كۆدەبنەوه بۆ سنوردانان بۆ ئاستی نهوتی به بازاڕخراو، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی کۆتایی مانگی رابردوو لە هەمان شار لە نەمسا دێت کە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت رێککەوتن لەسەر دابەزاندنی خستنە بازاڕی بڕی نەوتەوە.