لە هەولێر خۆپیشاندان دژی سروە عەبدولواحید سازکراو لە سلێمانی بۆ مووچە

بە پێچەوانەی خۆپیشاندانەكانی سلێمانیەوە کە بۆ هەڵوەشانەوەی سیستەمی مووچەبوو، لە پایتەختی هەرێمی كوردستان گردبونەوە و خۆپیشاندان دژی وتەكانی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان سازكرا.

ئەمڕۆ شەممە پێچەوانەی بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كە دژی سیستمی نوێی موچە و نەبونی موچە گردبونەوە ساز دەكرێت، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دژی وتەكانی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان گردبونەوە و خۆپیشاندان بەڕێوەچوو كە.
 لە خۆپیشاندانەکەی هەولێر، مەنسوور بارزانی، کوڕی مەسعود بارزانی بەشداری لە خۆپیشاندانەكەدا كردوو ئاماژەی بەوە كردووە:" ئێمە وەك پێشمەرگە سووكایەتی بە پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان قبوڵ ناكەین و داواكارین تەنیا بە داوای لێبوردنێك تەواو نەبێت و ئەو پەرلەمانتارە سزا بدرێت".

 لە ئەنجامدانی‌ دیدارێكی‌ تەلەفزیۆنی‌ لەگەڵ‌ كەناڵێكی‌ عێراقی‌، بەشێك لەلایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان هێرشیان كردەسەر سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری‌ گۆڕان لە ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق و تۆمەتباریان كرد بە "بێ‌ رێزی‌" بەرامبەر كەسوكاری‌ شەهیدان  و لەبەرامبەریشدا سروە عەبدولواحید رایگەیاند :" لەبەرنامەكەدا تەشهیرم بەكەس نەكردووە و لەماوەی ٥٢ خولەكدا بەرگریم لەمافی پێشمەرگە كردووە، بەڵام پارتی موزایدە دەكات و ئەمەش بۆ شاردنەوەی گەندەڵی و ئەو هەمووە زوڵمەیە كەلە پێشمەرگەیان كردووە و موچەی پێشمەرگە دەبێت ڕاستەوخۆ بدرێتە پێشمەرگە نەك لایەنێك بیخوات، دەبێت پێشمەرگە جیا بكەینەوە لە ململانێی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوە پارتییە كە نایەوێت پێشمەرگە خاوەنی موچەی خۆی بێت و پێشمەرگە لەوە گەورەترە پارتێك خۆی بەخاوەنی بزانێت".



PM:12:46:10/12/2016