قۆناغی دووەمی كۆنترۆڵكردنەوەی رەقە ڕاگەیەنرا

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵ كردنەوەی رەقە قۆناغی دووەمی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەقەی ڕاگەیاند و ئاماژەش بەوە دەكات لە قۆناغی یەكەمدا زیاترلە700كلیۆمەتر چوارگۆشەیان كۆنترۆڵكردوەتەوە .

وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەقە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوە كرد دوای ئەوەی توانیویانە لە قۆناغی یەكەمدا زیاترلە700 كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە دەستی چەكدارانی داعش كۆنترۆڵكردوەتە لە ئیچستادا قۆناغی یەكەم كۆتایی هاتووەو دەستیان كردوە بە قۆناغی دووەم".

راشیگەیاند" لە قۆناغی دووەمدا زیاترلەهەزارو 500 چەكداری هۆزە عەرەبەكان كە ئەمریكا مەشق و راهینانی پێكردون دێنە ناو ئەنجومەنی سەربازی ئۆپەراسیۆنی ڕەقەوە و ئەنجومەنی سەربازی شاری دێرزوریش پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەكە دەربڕیوە".




PM:03:23:10/12/2016