بە وێنە.. لە خۆپیشانی رانیە دارەمەیتی حکومەت نمایشکرا

‌وێنە: ئەمیر حەسەن
بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆری مامۆستایان و بەشێک لەفەرمانبەرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کاتژمێر 10سەرلەبەیانی  لەشاری ڕانیە لەناو باخی گشتی گردبونەوەو، دواتر بەوتی چەندان دروشم به ڕێ کەوتن به رەو بینای لقی ڕاپەڕینی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

 خۆپیشاندانی ئەم جارەی مامۆستایان جیاوازتربوو لە جارەکانی پێشوو کە چەند مامۆستایەک چەندان كاری ھونەری و نمایشی جوانیان پێ شکەش کردو هاوکات حکومەتی هەرێمیشیان وەک تابووتی مردوویەک نمایش کرد.
 
ڕسول حەسەن کە بەشداربوی خۆپیشاندانەکە بوو، بە سپی میدیای ڕاگەیاند"ئامانجمان لەم خۆپیشاندانە دوپات کردنەوەی پەیمانی بایکۆتە، هەتاکو خواستەکانی مامۆستایان نەیەتەدی کەخۆی دەبینێتەوە لە کۆتای هێنان بەپاشەکەوتکردنی موچەی مامۆستایان، ئێمە بایکۆت ناشێنین و ناچینەوە هۆڵەکانی خویندن". 

یاسین عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، بەسپی میدیای ڕاگەیاند "خۆپیشاندانی ئەمرۆ بۆ دوو مەبەست: بۆ پێداگری لەداواكاریەكانمان كە لە ڕابردوودا پێشكەشمان كردووە، بۆ پشتیوانی پەرلەمانتارانی كورد لە چوار فراكسیۆنەكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
ئەو وتی " دەست خۆشیان لێدەكەین پشتیوانیانین بۆ جێبەجێ كردنی، لەئەگەری جێبەجێ نەكردنی سكاڵە لەسەر ئەو لایەنە لەدادگای فیدراڵی تۆمار دەكەین كە پابەند نابێت بە جێبەجێکردنیەوە".
 
ھاوكات لەناو خۆپیشاندانەكە تابووتی تەرمی حكومەت نمایش کرا وەک لاشەیەکی مردو و بێ گیان. 

ماوەی دومانگە مامۆستایان لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەڵبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتی هۆڵەکانی خویندنیان کردوە داوای لابردنی ئەوپاشەکەوتەدەکەن کە لەموچەکانیان کراوە .

ئەمیر حەسەن.. ڕانیە



PM:04:00:10/12/2016