به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مەرجەكانی بۆ گەڕانەوە بۆ سەركارەكەی ئاشكرادەكات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رجم هه‌یه بۆ حكومه‌ت تا له‌پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وامبم.
م.دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: من له‌پێناو سلێمانی وازم له‌پۆسته‌كه‌م هێناوه، بۆیه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌م و دهستبهكاربوونهوهم له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی مه‌رجم هه‌یه.
وتیشی: مه‌رجی من بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له‌سلێمانی و خوێندن ئاسایی ببێته‌وه.
م.دڵشاد ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌و رۆژه‌وه‌ی كه ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌م له‌پۆسته‌كه‌م راگه‌یاندوه، چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه هاتوونه‌ته ماڵه‌وه‌و ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاندوم ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ پۆسته‌كه‌م ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه، كه بێگومان به‌وه‌ش بارودۆخی خوێندن له‌سلێمانی ئه‌وه‌نه‌ی تر ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
PM:04:21:10/12/2016