گەر توشی پەتاكە بویت و دەتەوێت زوو چاكبیتەوە بەپەلە لەماڵەوە ئەمە دروست بكە و بیخۆرەوە

پسپۆڕە خۆراكییەكان ئاماژە بە دروستكردنی چەند جۆرە چایەك دەكەن كە چاكبونەوەی پەتا وەرزییەكان خێرا دەكات.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دروستكردنی گیراوەیەك لە زەنجەبیل و لیمۆ و هەنگوین لەگەڵ ئاوی گەرمدا، چەندین سود بە لەش دەگەیەنێت و چاكبونەوە لە پەتا وەرزییەكان خێرا دەكات.

ئەو كەسانەش كە حەز بە تامەكەی ناكەن دەتوانن چای سەوزی كیسە تایبەتەكان یان چای ئاسایی بكەنە گیراوەكەوە و پاشان بیخۆنەوە.





ئه‌م بابه‌ته 4040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

:04:11:11.12.2016