ڤیدیۆ... جیهان سەرقاڵی ئەم بەرهەمەیە و 8 ساڵە كاری وا ناوازە نەكراوە

فیلمێكی ئەنیمەیشنی نوێ لە لە دوو هەفتەی نمایشكردنیدا داهاتێكی خەیاڵی كۆدەكاتەوە سەرنجی جیهان بۆ خۆی ڕادەكێشێت.

فیلمی ئەنیمەیشنی (Moana) نوێترین بەرهەمی كۆمپانیا واڵت دیزنییە لە دوو هەفتەی نمایشكردنیدا لەسەر شاشەی سینەماكان بینەرانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە،زیاتر لە 119 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە و پلەی یەكەمی بۆكس ئۆفیسی داگیر كردووە.

مووانا لەگەڵ كۆكردنەوەی بینەرێكی زۆری ڕەزامەندی بەشێكی زۆری ڕەخنە گرانی بەدەستهێناوە، بەجۆرێك بەشێكیان بە باشترین فیلمی كۆمپانیای دیزنیان داناوە لەماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا.

چیرۆكی فیلمەكە باس لە ژیانی دەریاوانێك و كچە تاقانەكەی دەكات كە ناوی مووانایە و سەركێشییەكی زۆر ئەنجام دەدات.



PM:04:12:11/12/2016