ڤیدیۆ.. نێچیروان بارزانی و سەفین دزەیی لە بازارەكانی ئیستەنبوڵ خەریكی چاكەت و پانتۆڵ كرینن

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە ، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی وتەبێژیی حكومەت لە یەكێك لە دوكانەكانی ئیستەنبوڵ سەرقاڵی كرینی چاكەت و پانتۆڵی ماركەن و دواتر بە شەقامەكاندا پیاسەدەكەن.

لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و سەفین دزەیی لە دوكانێكی جل و بەرگی ماركە سەرقاڵی تاقیكردنەوە و كرینی چاكەت و پانتۆڵن ، ژمارەیەكی زۆر لە پاسەوانەكانیشیان لەبەردەم دوكانەكەدا چاوەروانیان ، دواتر  دێنە دەرەوە و بە شەقامەكاندا پیاسە ئەكەن.

تا ئێستا حكومەت هیچ رونكردنەوەیەكی لە بارەی كات و مێژووی ئەو سەردانە بڵاو نەكردۆتەوە.

ڤیدیۆکە لێرەوە ببینە...


PM:04:13:11/12/2016