خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن كلیپە نوێكەی بڵاودەكاتەوە.
پەرواز حسێن لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی ڕۆژانی خۆشەویستی بڵاودەكاتەوە كە بەزمانی كوردی تۆماری كردووە و لە ئاواز و تێكستی سامی ئەرگوشییە.
كلیپەكە لە كوردستان وێنەگیراوە و هونەرمەند گۆران ساڵحی هاوسەری ئەو خانمە كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، بڕیاریشە كارەكە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی عەربی و ئینگلیزی بڵاوبكرێتەوە.
ئەمە دووەمی كلیپی تایبەتی پەروازە و پێشتر كلیپی گۆرانییەكی بە ناوی (كل جدید) بڵاوكردەوە، ئەمە جگە لە بڵاوكردنەوە كلیپی گۆرانی كوردستان لەگەڵ گۆران ساڵحی هاوسەری.