پێشمەرگەیەک شەهید بوو

ئەمڕۆ ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە میحوەری ناوارران بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چینراوی داعشەوە شەهید بووە.


حسێن كەڤەرگی‌ بەرپرسی‌ رۆشنبیری‌‌و راگەیاندنی‌ سوپای‌ سێی‌ زێرەڤانی‌ كە ئەركەكەی لەگوندی‌ باریمەیە بە ماڵپەڕی خاندانی ڕاگەیاندووە، نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ بۆمبێكی‌ چێندراو لە ماڵێكدا لە گوندی‌ باریما، تەقیوەتەوە كە پێشتر داعشی‌ لێبوەو بەهۆیەوە هەر لەوێدا ئەفسەرێكی‌ پێشمەرگە شەهیدبووە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "ئەفسەرەكە ویستویەتی‌ لەگەڵ خاوەن ماڵەكە بچنەوە ناو خانوەكەوە كە پێشتر بەهۆی‌ هاتنی‌ داعشەوە چۆڵیان كردبوو، لەگەڵ تەقینەوەی‌ بۆمبەكە خاوەن ماڵەكەش لەوێدا برینداربووە، بەڵام باری‌ تەندروستی‌ جێگیرە".

ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە "كەریم سەلاحەدین، ملازمی‌ یەك بووە، تا شەهیدبوونی‌ ئەركەكەی‌ لە هێزی‌ ئاگری‌، سەربە وەزارەتی‌ پێشمەرگەبووە، خەڵكی‌ قەزای‌ سێمێلی‌ سەربە پارێزگای‌ دهۆكە و بەهۆی‌ تەقینەوەی‌ بۆمبی‌ چێندراوەوە ملازم كەریم، لە سنووری‌ میحوەرەكەی‌ ئەوان شەهیدبوو".





PM:07:41:11/12/2016