ترامپ بکوژەکەی بن لادن دەکاتە وەزیری ناوخۆ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ئەو پیاوەی کاندید کردووە بۆ وەزیری ناوخۆ کە سەرکردایەتی ئەو هێزە تایبەتەی دەکرد کە ئوسامە بنلادنیان کوشت. 

ئاژانسەکان بلآویان کردەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، رایان زنک بەرپرسی ئەو هێزە تایبەتەی ئەمەریکای کاندیدکردووە بۆ وەزیری ناوخۆ کە رۆژی ٢٠١٢/٥/٢ توانیان ئوسامە بن لادن سەرکردەی رێکخراوی قاعیدەی لە ماڵە خۆحەشارداوەکەیدا لە پاکستان کوشت.

رایان لەو دەمەدا وتی" ئەگەر بن لادن بەرگری نەکردایەو تەقەی نەکردایە نەمان دەکوشت".

رایان لە شەڕی عێراقیشدا دوەرێکی گەورەی هەبووە لەو چالاکییە تایبەتانەی ئەو هێزە لە عێراق ئەنجامی دەدا کە بەهێزی SEAL ناسراوە.



AM:11:25:15/12/2016