وێنە...هونەرمەندە ناسراوەكان هاوار بۆ چی دەكەن؟

هونەرمەندان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دڵتەنگی خۆیان بۆ خراپی بارودۆخی سوریا دەردەبڕن و داوا لە كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن بە هانای هاوڵاتیانی ئەو شارەوە بچن. 

بەهۆی گەمارۆی شاری حەلەب و بۆردومانی بەردەوامی فڕۆكەكانی ڕژێمی سوریا و ڕوسی، هونەرمەندان هاواری خۆیان بەرزدەكەنەوە بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەڕێی پەیامی تایبەتەوە دوای ڕزگاركردنی خەڵكی ئەو شارە دەكەن.

دیارترین ئەو هونەرمەندانەی كە پەیامیان بۆ ڕووداوەكانی حەلەب هەبووە  بریتین بوون (دیانا حەداد، ڕاغب عەلامە، ئەحلام، یارا، زێنە، كیندە عەلوش) لەگەڵ چەندین هونەرمەندی دیكە.

هەروەها ئەستێرەی ناسراوی عەرەب ئەساڵە نەسری كە خەڵكی سوریایە لە هەمووان توڕە تورە بۆ ڕووداوەكانی حەلەب و دوای هاوكاری بەپەلە دەكات بۆ ئەو شارە.



PM:03:34:15/12/2016