سووپای تورکیا هێرشدەکاتە سەر ناوچەکانی کوبانێ


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٢/١٦ سووپای تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی شاری کوبانێ.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ کە ماڵپەڕێکی کوردانی رۆژئاوایە بڵاویکردەوە ئەم ئێوارەیە هێزەکانی سووپای تورکیا دەستیان بەهێرشکردووە بۆ سەر پێگەکانی شەڕڤانانی یەپەگە لە گوندی " تەل ئەلشعیر" لەرۆژئاوای کانتۆنەکەو تا ئێستا ئەو هێرشە درێژەی هەیە. 

لەلایەکی ترەوە ئاژانسی هەواری نزیک یەپەگە بڵاویکردەوە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سووپای تورکیا ٨٠٠ مووشەکی ئاراستەی ناو شاری باب کردووەو بەدەیان خانووی رووخانووەو تا ئێستا سێ خێزان لەژێر داروپەردووی رووخاوی ماڵەکاندان.



PM:08:05:16/12/2016