خانمە پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی لە سووتان چاکبووەوە

کاژین حەسەن خانمە پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد کە دووای دوو مانگ لە دوورکەوتنەوەی لە شاشەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە سەری ساڵەوە دەردەکەوێتەوە و سپی زانیویەتی کە کاژین بەهۆی سوتانەوە لەو کەناڵە دوورکەوتووە، بەڵام سوتانەکەی زۆر نییە.


خانمە پێشكەشكارێكی كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) دوای دابڕانێكی دوو مانگی جارێكی دیكە لەسەر شاشە دەردەكەوێتەوە، وەك خۆشی دەڵێت: "لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی بووم و بەشێكیشی لە ماڵەوە.


كاژین حەسەن لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە "لە ڕۆژی ١٤ی ١٠ەوە و بەهۆی ڕووداوێكی نەخوازراوەوە بۆ ماوەی دوو مانگە لێتان دوور كەوتوومەتەوە، لەو ماوەیەدا كە بەشێكی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی بووم و بەشێكیشی لە ماڵەوە، ئێوە هەواڵتان پرسیوم و سەردانتان كردووم".


کاژین کە هاوسەری شوان هەرکی پێشکەشکاری هەمان کەناڵە نوسیویەتی "دەمەوێت سەرەتا سوپاسی بەڕێوبەر و پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە بكەم، كە لەو ماوەیەدا چارەسەری پێویستیان بۆ كردم و لەگەڵم ماندوبون و هەروەها ئەو دۆست و خزم و هاوڕێیانەی، كە بەسەردان یان تەلەفۆن و نامە لە هەواڵیان پرسیوم و پەرۆشی تەندروستیم بوون"، كاژین دەشڵێت: "زۆر سوپاسیان دەكەم، كە دڵخۆشتان كردم".


هەروەها ڕاشیگەیاندووە لەو ماوەیەی دور بووم لە ئێوە، بە پێویستی دەزانم سوپاسی هاوڕێ و هاوكارانم بكەم لە بەشی كرمانجی ژووری هەواڵی ئێن ئاڕ تی، كە لەو ماوەیەدا ئەركەكانی منیان خستە سەر شانیان و ماندووبون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئەو خانمە پێشکەشکارە لە مانگی خۆیدا سووتاوە و لەو ماوەیەشدا زۆرێک لە هاوکارەکانی لە ئێن ئاڕ تی سەردانیان کردووە، بەڵام هیچ وێنەیەکی نوێێ خۆی بڵاونەکردووەتەوە.

کاژین لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی کەناڵەکەی خۆیدا دەڵێت کە تەمەنی ٢٩ ساڵە و زۆر لە تێکچوونی دەموچاو و جەستەی دەترسێت.

کاژین دەڵێت زۆر هەڵسوکەوتی کوڕانەیە و چەند جارێکیش لە لایەن کەسە نزیکەکانییەوە پێی وتراوە، ئەو زۆر لەوە بێزارە کە کەسێکی میزاجییە و هەندێک جاریش شوانی هاوسەری لەوە بێزار دەبێت.

هاوسەرگیری کاژین هاوسەرگیرییەکی زۆر بە پەلەیە، تەنها دوای یەک مانگ لەوەی شوان داوای لێدەکات هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت ڕازیم، بەڵام ئەو کاتەی دەیەوێت وا بڵێت مۆبایلەکەی شەحنی تێدانامێنێت.



PM:08:56:16/12/2016