ترامپ ناوچەیەكی ئارام لەسوریا دروست دەكات

بڕیارە دۆناڵد ترامپ بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكانی سوریا، ناوچەیەكی ئارام لەو وڵاتە دروست بكات.

ترامپ لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە فلۆریدا رایگەیاند " ناوچەیەکی ئارام لەسوریا دروست دەکەین. وا لەوڵاتانی کەنداو دەکەین پارە بدەن بۆ دروستکردنی ناوچە ئارامەکە."

رێکخراوی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە چاودێری دۆخی سوریا دەکات، پێشتر رایگه‌یاندبوو، لەئاکامی هێرشەکانی مانگی رابردووی شاری حەلەبدا، زیاتر لە 465 هاوڵاتی مەدەنی، لەنێویاندا 62 منداڵ لەرۆژهەڵاتی حەلەب لەسەر دەستی سوپای سوریا کوژراون.

هەر له‌و مانگه‌دا، 419 هاوڵاتی مەدەنی دیکەش كه‌  لەنێویاندا 45 منداڵ هه‌ن بەهۆی موشەکی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریی لەرۆژئاوای حەلەب، كوژراون.



AM:09:28:17/12/2016