گەرمیان.. هاوڵاتیه‌یەک بەهۆی تەقینەوەی بۆمب گیانی لەدەستدا

 سپی میدیا- ئەیاد محەمەد

رۆژی هەینی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی سه‌رده‌می رژێمی پێشو(بەعس) له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ خانه‌قین، هاوڵاتیه‌كی كه‌لاریی ده‌ست و قاچێكی په‌ڕیی‌و بەهۆی توندی برینەكانیەوە گیانی لەدەستدا.

 لەمبارەیەوە رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاندوە‌: "دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی، لەنزیک گوندی (شێرەوەن)ی سەربەقەزای خانەقین، لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسن دا، بۆمبێک بەهاوڵاتیەکی دانیشتووی قەزای کەلاردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و لەئاکامدا دەست و قاچێکی په‌ڕاندوه‌".

 بە پێی زانیارییەكانی سپی پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاری كە لار بەهۆی توندی برینەكانیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا، كە پاش چەندین كاتژمێر هەوڵی پزیشكان، بە وتەی كەسوكارەكەی بە هۆی توندی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
رائید عه‌لی ئاشکراشی کردوە: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوبۆمبە کەبە (گولەهاوەن)ناسراوە بۆسەردەمی حکومەتی بەعس دەگەرێتەوە و ئەوهاوڵاتیە دەستکاری کردوەو لەئەنجامدا پێیدا تەقیوەتەوە".
 
ئاماژەی بەوەداوە :"قوربانیه‌كه‌، دانیشتوی قه‌زای كه‌لاره‌بەناوی(ا ـ ع ـ ف) لەدایکبووی 1975 ه‌.



AM:10:05:17/12/2016