خەڵاتی دەستگیركردنی بەغدادی بوو بە 25 ملیۆن دۆلار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو پاداشتەی لەبارەی زانیاریدان بۆ دەستگیركردنی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دانرابوو، لە 10 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 25 ملیۆن دۆلار بەرزكرایەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، لە چوارچێوەی "بەرنامەی خەڵات بۆ دادپەروەری" كە لە ساڵی 2011دا بۆ دەستگیركردنی بەغدادی تەرخانكرابوو، بڕی پاداشتەكە بەرزكراوەتەوە.





ئه‌م بابه‌ته 771 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

:10:46:17.12.2016