ئەو 15 نهێنییەی تا ئێستا لەسەر سێكس نەتزانیوە

لای هەمووان ئاشكرایە پەیوەندی سێكسی لەچوارچیەی خێزاندا یەكێكە لەو پەیوەندییە گرنگ و پڕ چێژەكان لای هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، توێژینەوەكانیش بەردەوام زانیاری نوێی لەو بارەیە دەخەنەڕوو.

نوێترین توێژینەوە 25 ڕاستی لەبارەی سێكسەوە ئاشكرا كردووە كە لای زۆر كەس نهێنی بووە و هەستی پێ نەكراوە.

1- ئەو پیاوانەی كێشی لەشیان زۆرە ماوەیەكی زیاتر لەسێكس بەردەوام دەبن.

2- سێكس ئازاری سەر و شەقیقە ناهێڵێت.

3- تۆوی پیاو ( هاوسەرەکەت ) جۆرە پرۆتینێكی تێدایە كە دژی پەڵە و چرچی پێستە و هاوشێوەی ئەو پرۆتینەیە كە لە كرێمە جوانكارییەكاندا هەیە.

4- لەنێو بونەوەرەندا تەنها مرۆڤ و دۆلفین بۆ چێژ وەرگرتن سێكس دەكەن.

5- سەرنجی ڕاكێشی مرۆڤ زۆر زیاد دەبێت كاتێك بۆنێكی خۆشی لێدێت، وە بەپێچەوانەشەوە.

6- هەندێ كەس لەكاتی خواردنی خۆراكی خۆشدا هەست بە وروژاندنی سێكسی دەكەن، بەجۆرێك وا دەزانن سێكس دەكەن.

7- ژنێك لەكۆی سێ ژن كێشەی گەیشتە حاڵەتی ئۆرگازمیان هەیە.

8- پەیوەندی سێكسی بەهێز و چێژ بەخش كار لەسەر بەشێكی مێشك دروست دەكات كە پەیوەندی بە هەستی خۆشەویستییەوە هەیە.

9- ئەو كەسانەی هەفتانە جارێك یان دوو جار سێكس دەكەن، لەشیان خاوەنی كۆئەندامێكی بەرگری بەهێزیە.

10- ئەو كەسانەی هەفتانە سێ جار سێكس دەكەن گەنجتر دەردەكەون لە تەمەنی ئاسایی خۆیان ئەمەش بە نزیكەی چوار بۆ حەوت ساڵ.

11- لە 30 خولەك سێكس كردندا لەش 200 یەكەی گەرمۆكە دەسوتێنێت.

12- كچی ڕەبەن زیاتر سەرنجی پیاوی خێزاندار ڕادەكێشێت تا كوڕی ڕەبەن. 

13- دەنگی ژن لەكاتی سوڕی مانگانەدا سەرنجڕاكێشترە لای پیاوان بەراورد بە كاتی ئاسایی.

14- یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەوانەی سێكس دەكەن بریتییە لەو پرسیارەی لایان دروست دەبێت كە ئایا ڕەزامەندی بەرامبەرەكەیان بەدەستهێناوە یاخود نا.

15- وەرزش كردن بۆ ماوەی 20 خولەك پێش سێكس كردن، وەڵامدانەوە لە پەیوەندی سێكسیدا باشتر دەكات.



PM:05:24:17/12/2016