ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگەیاند " سبه‌ی ١٢/١٧ بڕیار له‌سه‌ر تانه‌دانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق، ده‌درێت و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
د.ئه‌رده‌لان نوره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپەڕی پارتی، باسنیوزی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی یه‌كشممه، 18\12\2016، بڕیار له‌باره‌ی كه‌یسی هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق، له دادگای باڵای عێراقه‌وه ده‌درێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێیوایە دادگا لە بەرژەوەندی زێباری بڕیار دەدات و، وتی "چاوه‌ڕوانین بڕیاره‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زێباری بێت، چونكه كاتی خۆی وه‌ك كه‌یسێكی سیاسی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه كراوه".
هۆشیار زێباری لە کابینەکەی عەبادیدا لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی وەزیری دارایی پێدرا.