زۆربەی بارەگاکانی هەدەپە لەشارەکانی تورکیا سوتێنران و تەقێنرانەوە

لە زۆرێک لە شارەکانی تورکیا هێرشدەکرێتە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە ) و دەتەقێنرێنەوەو دەسوتێنرێن.

میدیاکانی نزیک هەدەپە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەموو ئەو تاوانانەی دەرهەق بە ئۆفیسەکانی هەدەپە ئەنجامدەدرێت بە هاندانی میدیاکانی نزیک ئاک پارتی یەو بەبەرچاوی رای گشتیشەوە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدرێن. 

دوای هێرشی لایەنگرانی بزووتنەوەی نەتەوایەتی توندڕەو بۆ سەر بارەگای هەدەپە لە قەیسەری، گرووپە نەتەوەپەرستەکان هێرشیان بە بەرچاوی پۆلیسەوە کردە سەر بارەگاکانی هەدەپە لە ئیستانبووڵ و دەستیان کرد بە سوتانی زۆربەی بارەگاکانی ئەو حیزبە لەو شارە، بەبێ ئەوەی پۆلیس رایان بگرێت.

ژمارەیەک چەکدار بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر بارەگای هەدەپە لە شاری دریکا و دەنگی تەقە لە کاتی هێرشەکاندا بیسترا.
دوای سێهەم تەقینەوە کە لە تورکیا روویداو بە دیاری کراوی دوای تەقینەوەکەی شاری ئیستانبووڵ و تەقینەوەکەی ١٢/١٧ شاری قەیسەری، دەوڵەتی تورک کەوتۆتە هاندانی توندڕەوە نەتەوەییەکانی تا هێرش بکەنە سەر بارەگاکانی هەدەپە.



AM:09:21:18/12/2016