دادگا فەیروز بە یەک ملیۆن دۆلار سزا دا

دادگا بڕیاری سزادانی ئەستێرەی ناسراوی عەرەب فەیروز بە یەک ملیۆن دۆلار دەرکرد.

ئەو حکومە کە لە ئەمەریکا دەرچووە پەیوەندی بە کێشەیەکی ساڵی ٢٠٠٩ ەوە هەیە، کە فەیرووز لەگەڵ سێ هاوڵاتی لوبنانیدا هەیبووە لەسەر ئاهەنگێکی گەورە کە فەیروز لە کانتۆنی کونیتیک لە ئەمەریکا سازیکردووە.  

دادوەری لوبنانی شێوازی کۆتایی حوکەمەکەی دادگای ئەمەریکی بە فەیرووز راگەیاندووە.

پێشتر فەیرووز تانەی لە بڕیارەکە داوەو دادوەرەکەی پارێزگاری لە کەیسەکەی کردووە، بەڵام دادگاکە دوا بڕیاری خۆی دژی فەیرووز دەرکردووەو لە رێگای دادگاکانی لوبنانەوە بە شێوازێکی تایبەت پێیانراگەیاندووە.



AM:11:17:19/12/2016