وێنە...ببینە كێ بۆتە شاجوانی جیهان

لە مەراسیمێكی تایبەتدا لەنێوان زیاتر لە 100 نوێنەری وڵاتاندا، شاجوانی جیهانی 2016 هەڵبژێردرا.

ستیڤانی دێل ڤالی تەمەن 19 ساڵ كە شاجوانی دورگەی لەنێوان 120 شاجوانی دیكە وەك شاجوانی جیهانی ئەمساڵ دیاریكرا و لەلایەن میرنا لێگۆنای ئیسپانی كە شاجوانی ساڵی ڕابردووی جیهان بوو، تاجی شاجوانی جیهانی لەسەر نرا.

ڤالی خۆشحاڵی خۆی بە وەرگرتنی نازناوەكە دەربڕی و باسی لەوە كرد لە ماوەی ئەم ساڵەدا زیاتر لە بوارەكانی هونەر كار دەكات، بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوەكەشەوە چەندین دیاری پێشكەش كرا كە دیارترینیان بڕی 94 هەزار دۆلارە.

ئەم شاجوانە بە 66 هەمین شاجوانی جیهان دادەنرێت  بەو پێیەی پێشبڕكێكە لە ساڵی 1951وە ئەنجام دەدرێت.



PM:07:33:19/12/2016