هونەرمەندی ناسراوی كورد ئەمەل سەعید كوردە لە كلیپە نوێكەیدا بە جیاوازترین شێوە دەردەكەوێت.
ئەمەل سەعید كوردە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی ئەوین بڵاودەكاتەوە، كو لو تێكستی ئەحمەد محەمەد و ئاوازی هێرش فەوزییە كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن نیهاد جەمشیرەوە ئەنجامدراوە، كلیپی گۆرانییەكە لە ئەوروپا وێنە گیراوە و بڕوا تەها كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
ئەو خانمە هونەرمەندە لە پەیامێكیدا كارە نوێكەی پێشكەشی هاوڕێ و خۆشەویستانی و بە ئەوانەی لە تاراوگەن.
چیرۆكی كلیپەكە باس لە دووری نێوان دوو خۆشەویست دەكات، ئەمەلیش تێیدا بە جیاوازترین شێوە دەردەكەوێت كە ئەویش بە قژێكی سپییەوە و وەك دەرخستنێك بۆ چونە تەمەن.
لەبارەی هۆكاری دەركەوتنی بە قژی سپییەوە ئەمەل لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە فەیس بووك نوسیوێتی " هەموو لە سپی بوونی تاڵەكانی قژمان ئەترسین، منیش ئەڵێم گەر پیربوون وا قەشەنگت كات بەخێربێ بان دییەم".