زێباری: پاش 13 ساڵ كاركردن بۆ عێراقێكی نوێ ئێستا هاوڵاتیەكی ئاساییم

دادگای‌ فیدراڵی‌ عیراق ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ تانه‌كه‌ی‌ هۆشیار زێباری‌ راگه‌یاند، كه‌ دژی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌رزی‌ كردبوویه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ له‌سه‌ركارلابردنی‌ له‌ پۆستی‌ وه‌زیری‌ دارایی.

لە یەكەم كاردانەوەدا هۆشیار زێباری لە تویتێكدا رایگەیاند، بەداخەوە لە 9 ئەندامەكەی دادگای فیدراڵی، 3 ئەندام پاڵپشتیان كردووە و 6 ئەندامیش دژی وەستانەتەوە.

هۆشیار زێباری رایگەیاندووە "دوای 13 ساڵ كاكاركردن بۆ عێراقێكی نوێ، ئێستا هاووڵاتییەكی ئاساییم".

په‌رله‌مانی‌ عیراق 21 ی‌ مانگی‌ نۆی‌ ئه‌مساڵ به‌ ده‌نگی 158 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی‌ له‌هۆشیار زێباری‌ سه‌نده‌وه‌، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ زێباری‌ له‌دادگای‌ فیدراڵی‌ تانه‌ی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌داو رایگه‌یاند په‌رله‌مان مادده‌ی‌ 61 ی‌ ده‌ستوری‌ "پێشێلكردووه‌".



PM:02:18:20/12/2016