باوترین هەڵەی هاوسەران لەكاتی سێكسدا

بەشێكی هاوسەران لەكاتی پەیوەندی سێكسیدا توشی چەند هەڵە و گرفتێك دەبن كە ئەمە بێزاری لایان دروست دەكات.

بەپێی توێژینەوەكان زۆرجار هاوسەران لەكاتی سێكس كردندا چەند هەڵەیەك بەرامبەر یەكتر ئەنجام دەدەن كە كاریگەری لەسەر چێژ وەرگرتن و گەرم و كوڕیان دەبێت لەكاتی سێكسدا.

باوترین هەڵەكان بریتین لە:

1- بەشێكی ژنان وادەزانن هاوسەرەكانیان هەموو كاتێك ئامادەن بۆ سێكس كردن، بەڵام هەندێ كات هەیە پیاوان بەهۆی فشارەوە یاخود بەهۆی بێزاری و چەند هۆكارێكی دیكەوە حەزی سێكسیان نییە، بۆیە هەندێ جار ئەمە كێشە لەنێوانیاندا دروست دەكات، بۆیە پێویست پێش ئەوەی ئامادەی كەسی برامبەر بۆ ئەو پەیوەندییە بزانرێت.

2- خەتاباركردنی كەسی بەرامبەر، زۆرجار لەكاتی سەرنەكەوتن لە پەیوەندی سێكیدا هاوسەران یەكتر تۆمەتبار دەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی هەست و سۆزی كەمبونەوەی خۆشەویستی، بۆیە پێویستە هەردوو لا بە گفتوگۆ لەو هۆكارە بزانن.

3- توڕەی ژن لە هاوسەركەی كاتێك داوای تاقیكردنەوەی شتێكی جیاوازی لێدەكات، ئەمەش بۆ گۆڕینی ڕۆتینی پەیوەندییەكان، بەڵام هەندێ جار ژنان بەوە توڕە دەبن، بۆیە پێویستە ژنان لەو كاتانەدا زیاتر هێمن بن و بیر لە خۆشەویستی و چێژی هەردوولا بكەنەوە.



PM:03:46:20/12/2016