کێ گەنجەکەی ناردووە بۆ کوشتنی باڵوێزەکەی ڕووسیا؟

بزووتنەوەیەکی چەکداریی سووری بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوشتنی باڵیۆزی رووسیا لە تورکیا رادەگەیەنێت.
بزووتنەوەی میللی سووری لە بەیانێکدا ڕایانگەیاند کە ئەندامێکی بزووتنەوەکەیان ”بە یاوەریی پاڵەوانێکی برایانی تورک" ئاندری کارۆلۆڤی کوشتووە.
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە کوشتنی باڵیۆزی رووسیا بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی هەزاران هاووڵاتیی شاری حەلەبە لە باکووری رۆژئاوای سووریا، کە بە دەستی چەکدارانی حکومه‌تی سووریا دەکوژرێن و سوپای رووسیاش پشتگیریی رژێمی سووریا دەکات.
هەروەها ئەمڕۆ ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە کە ئەو گەنجەی کە باڵیۆزی ڕووسیای کوشت دەنگدەر و لایەنگیری پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا بووە.

١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ چەکدارێک ئەندریە کارلۆڤی باڵیۆزی ڕوسیای لە پێشانگایەکەی ئەنقەرە کوشت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بکوژەکە ناوی مەولود مێرت ئایدنتاش و تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە، هاوکات کارمەندی پۆلیسی تورکیا بووە.



AM:10:56:21/12/2016