ڤیدیۆ...ببینە سیریل و هاوسەرەكەی پێكەوە چییان كردووە

خانمە گۆرانیبێژ سیریل فەتاح و هاوسەرەكەی كلیپێك بڵاودەكەنەوە.

سیریل فەتاح لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی وەتەن بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەی دوێت لەگەڵ نەبەرد جوامێری هاوسەری تۆماریان كردووە.

تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن كەینوش جەوانمیرییەوە بەشێوەزاری كرمانشانی نووسراوە و ئاوازی سیریل و نەبەرد خۆیانە، كاری میوزیكی بەرهەمەكەش بەهەمان شێوە لەلایەن نەبەردەوە ئەنجامدراوە.

سیریل لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوە كردووە بەرهەمەكە گوزارشتە لە تێكەڵبوونی تاكی كورد بەو خەم و كارەساتانەی كە ڕووبەڕووی هەرچوارپارچەكەی كوردستان بۆتەوە، بەجۆرێك كە هەر كارەساتێك یان ئازار و خەم و بەرەنگارییەك بەسەر هەر كام لە پارچەكانی كوردستاندا هاتبێت، خەمی هەموو تاكێكی كوردە.

سەبارەت بە كلیپی گۆرانییەكەش سیریل فەتاح باسی لەوە كردووە لەگەڵ هاوسەركەی ویستویانە بەرهەمەكە لەڕێگەی دەنگەوە بگاتە قوڵایی ناخی گوێگران، بۆیە ڤیدیۆییەكی سادەیان بۆ ئامادە كردووە.



PM:07:53:21/12/2016