دەستەی نەزاهە بەرپرسێكی باڵای بە 15 ساڵ زیندان سزادا

لەسەر بەڵگەكانی دەستەی نەزاهە دادگا لەسەر سێ كەیسی جیاواز، حوكمی كۆتایی بۆ پارێزگاری پێشووتری دیالە دەركردووە كە كۆی گشتی حوكمەكان، زیندانیكردنیەتی بۆ ماوەی 15 ساڵ.

ئەمڕۆ 22/12 دەستەی نەزاهەی عیراقی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دادگای سزای شاری بەعقوبە لەسەر سێ كەیس ‌و بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبار، حوكمی بۆ عەبدولناسر مەهداوی پارێزگاری پێشووتری دیالە دەركردووە.

ئەو تۆمەتانەی روبەڕوی مەهداوی كرابوونەوە بریتیبوون لە كەمتەرخەمی‌و تێپەڕاندنی دەسەڵاتەكانی ‌و زیانگەیاندن بەسەروەت ‌و سامانی گشتی ‌و بەماددەكانی 331 و 341 و 340ی یاسای سزادانی عیراق حوكمدراوە.

دادگاكە بڕیاریشیداوە، دەستبگیرێت بەسەر ماڵ ‌و موڵك ‌و پارەكانی عەبدولناسر مەهداویدا و رێگەشی لێبگیرێت عیراق جێبهێڵێت ‌و ئەو كەسانەشی بەهۆیەوە زیانیان بەركەوتووە سەرپشكن لەوەی داوای قەرەبوو بكەنەوە.






ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:33:22/12/2016