چەند چەکدارێکی داعش دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر خانمە پزیشکێک

ماڵپەڕی assyrian forever کە ماڵپەڕێکی مەسیحییە ئاشکرایکردووە کە چەند چەکدارێکی داعش لە کاتی داگیرکردنی موسڵدا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر  نەوال پۆڵس کە پزیش بووە.
ماڵپەڕەکە لە هەواڵێکیدا بڵاویکردووەتەوە کە داعش ئەو کچەی لەگەڵ دوو پزیشکی دیکەدا ڕفاندووە بۆ ئەوەی بریندارەکانیان چارەسەر بکات بەڵام کاتێک ناوبراو ڕەتیدەکاتەوە، چەکدارانی داعش پەلاماری دەدەن و دەستدرێژی دەکەنە سەری.

یەکێک لەو پزیشکانەی لەگەڵیدا بووە و وتوویەتی، یەکەمجار دەستدرێژییان کردە سەری و دواتر لوت و گوێ و مەمکیان بڕیوەتەوە.
هەروەها پزیشکەکە وتوویەتی کە دوای ئەنجامدانی ئەو کارە سەریان بڕیوە و سەرە بڕدراوەکەشیان بە قژی بە دەرگای مزگەوتی (نبی شیت)دا هەڵواسیوه‌.



PM:07:29:23/12/2016