حكومەت بە فەرمی دوو رۆژ پشووی راگەیاند

ئەمڕۆ شەممە حكومەتی عێراق بەبۆنەی یادی لەدایكبونی حەزرەتی عیساوە(د.خ) لەسەربێت دورۆژی كردە پشووی فەرمی.

نوسیگەی حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاندوە" بەبۆنەی یادی لەدایكبونی حەزەرەتی عیساوە ڕۆژانی یەك شەممەو دووشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ كارمەندانی مەسیحی لەدام ودەزگانی حكومەتداپشووی فەرمیە"

جێگەی ئاماژەیە حكومەتی ریمیی كوردستانیش هەربەبۆنەی یادی لەدایكبونی حەزرەتی عیساوە سبەی یەك شەممەی كردوەتە پشوی فەرمی لەدام و دەزگاكانی حكومەتدا بۆسەرجەم فەرمانبەران.





ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:06:24/12/2016