ڤیدیۆ.. ژنێك لە ناوەراستی شەقامێك پەلاماری پۆلیسێكی هاتوچۆدەدات

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە ، رۆژی هەینی 23/12 ژنێك بەهۆی ئەوەی سەرپێچی كردوە بە ئۆتۆمبیل لە ئیندۆنیزیا ، پۆلیسێكی هاتوچۆ غەرامەی كردوە، بەڵام ژنەكە داوای لە پۆلیسەكەكردوە غەرامەكەی لەسەر بسرێتەوە ، بەو هۆیەشەوە پەلاماری پۆلیسەكە دەدات و لە ناوەراستی شەقامەكەش چەندین جار ئەو هەڵسوكەوتە بەرامبەر پۆلیسەكە دووبارە دەكاتەوە.

ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنجی بینەرانی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان ، ستایشكردنی هەڵوێستی پۆلیسەكەی هاتوچۆیە كە بە هیچ شێوەیەك توندوتیژیی بەرامبەر بەو ژنە ئەنجامنادات .





PM:02:09:24/12/2016