پۆلیس ئاشکرایکرد.. سەروین باوکی سوتانی یان خۆی سوتا؟

دوای دەنگدانەوەیەكی زۆر و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سووتاندنی لەلایەن باوکییەوە، پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند سەروین نۆبەدار، قوتابییەكەی زانکۆی ئیشق دەدات بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە موەلیدەی ماڵەوەیان سووتاوە.

هاوار ئەرگوشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە سەروین و برایەکی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە موەلیدەی ماڵەوەیان بەسەختی برینداربوونە، دوای چەند رۆژێک مانەوەش لە نەخۆشخانە، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی، سەروین گیانی لەدەستداوە".

ئەرگوشی وتوشییەتی، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سووتاندنی کچەکە لەلایەن باوکییەوە، لێکۆڵینەوەکانیان چڕتڕکردووەتەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بگەینە راستی رووداوەکە و ئاشکراکردنی تاوانباری سەرەکی


چەند ڕۆژێکە لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە کە ئەو کچە "بەهۆی ئەوەی كوڕێكی خۆشویستووە و كوڕەكە چەندجارێك چووەتە داوای، لەلایەن باوكییەوە سووتنێندراوە" تاوەكو ئێستاش خێزانەکەی ڕوونکردنەوەیان نەداوە.



PM:04:54:24/12/2016